کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئەمریکا دەستی بەسەر کەشتییەکی "ناوگانی سێبەر"ی ئێراندا گرت

10:30 - 6 بانەمەڕ 2726

فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا (سێنتکام) ڕایگەیاند کە هێزە دەریاییەکانیان لە دەریای عەرەب دەستیان بەسەر کەشتییەکی بارهەڵگری سەر بە "ناوگانی سێبەر"ی ئێراندا گرتووە. کەشتییەکە ناوی "ئێم ڤی سوان"ە و یەکێکە لەو ١٩ کەشتییەی کە بەهۆی گواستنەوەی نایاسایی نەوتی ئێران، لەلایەن وەزارەتی خەزێنەداریی ئەمریکاوە خرابووە لیستی گەمارۆکانەوە.

ئۆپەراسیۆنەکە لە ڕێگەی هێلیکۆپتەرێکی ناوشکێنی "یو ئێس ئێس پینکلنی" ئەنجام دراوە و دوای وەستاندنی، کەشتییەکە ناچار کراوە لەژێر چاودێریی سەربازیدا بەرەو ئاوەکانی ئێران بگەڕێتەوە. بەپێی زانیارییەکانی سێنتکام، ئەم کەشتییە لەلایەن شیرکەتێکی دوبەییەوە بەڕێوە دەبرێت و پێشتریش چەندین جار باری ئێرانی گواستووەتەوە.

ئەم هەنگاوە لە چوارچێوەی هەوڵەکانی واشنگتۆندایە بۆ وشککردنی سەرچاوە داراییەکانی تاران. سێنتکام جەختی کردووەتەوە کە چاودێرییەکان چڕ کراونەتەوە و تا ئێستا ٣٧ کەشتی بەهۆی ئەم گوشارانەوە ناچار بوون ڕێڕەوی خۆیان بگۆڕن و نەچنە نێو بەندەرەکانی ئێرانەوە.