کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

سێنتکام: ٣٨ کەشتی ناچار بە گۆڕینی ڕێڕەو یان گەڕانەوە بۆ بەندەرەکانی ئێران کران

10:09 - 7 بانەمەڕ 2726

فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا (سنتکام) ڕایگەیاند کە هێزەکانیان ڕێگرییان لە ٣٨ کەشتی کردووە و ناچاریان کردوون ڕێڕەوی خۆیان بگۆڕن یان بگەڕێنەوە بۆ نێو بەندەرەکانی ئێران.

فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا، ڕۆژی دووشەممە ٧ی بانەمەڕ، لە هەژماری فەرمیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی "ئێکس"، وێنەی دەریاوانێکی ئەمریکایی بڵاو کردەوە کە خەریکی چاودێریکردنی کەشتییەکی بازرگانییە. سێنتکام لەو بارەیەوە ڕایگەیاندووە کە هێزەکانی ئەمریکا بەردەوامن لە گەمارۆدانی بەندەرەکانی ئێران و ڕێگری لە هاتووچۆی کەشتییەکان دەکەن.

لەم ڕاپۆرتەدا هاتووە کە ئەو ٣٨ کەشتییە بە فەرمانی هێزە دەریاییەکانی ئەمریکا لە ئاوەکانی ناوچەکەدا، ناچار بوون یان ڕێڕەوی گەشتیاریی خۆیان بگۆڕن یان بە ناچاری بەرەو بەندەرەکانی ئێران بگەڕێنەوە.

ئەم هەنگاوەی سێنتکام لە چوارچێوەی توندترکردنی گەمارۆ و چاودێرییە سەربازییەکان دێت بۆ سەر جووڵە دەریاییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ناوچەکەدا.