کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئەمریکا سەبارەت بە میلیشیاکانی سەر بە ئێران هۆشداریی توندی بەعێراق دا

11:02 - 8 بانەمەڕ 2726

ئەمریکا هۆشدارییەکی توندی ئاراستەی دەوڵەتی عێراق کردووە کە دەبێت دەستبەجێ کۆتایی بە چالاکیی گرووپە چەکدارەکانی سەر بە کۆماری ئیسلامی بهێنێت، ئەگەرنا ڕووبەڕووی گەمارۆی دارایی و ئەمنییەتی دەبێتەوە.

کابینەی ئەمریکا بە سەرۆکایەتیی دۆناڵد ترامپ، گوشارەکانی بۆ سەر بەغدا زیاد کردووە تا هێزەکانی "حەشدی شەعبی" هەڵبوەشێنێتەوە. وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بە میدیاکانی ڕاگەیاندووە کە واشنگتۆن بۆ پاراستنی سەقامگیری، هەموو ڕێکارێکی پێویست دەگرێتە بەر و چاوەڕێی هەڵوێستی کردەیی و خێرای دەوڵەتی عێراق دەکات.

بەپێی زانیارییەکان، واشنگتۆن وەک کاردانەوە دەستی بە جێبەجێکردنی چەند سزایەک کردووە، لەوانە: هەڵپەساردنی بەشێک لە هاوکارییە سەربازییەکان بۆ ئەرتەشی عێراق و سنووردارکردنی ناردنی سەدان میلیۆن دۆلار بۆ بانکی ناوەندیی عێراق. ئامانجی ئەم هەنگاوانە بڕینی دەستی ئێرانە لە نێو جومگە دارایی و ئەمنییەکانی عێراقدایە.