ئێران بەهۆی گەمارۆی دەریایی ئەمریکاوە، ناتوانێت نەوتەکەی بفرۆشێت و کێشەی گەورەی بۆ دروست بووە. هەروەها چونکە گفتوگۆکانی تایبەت بە کۆتاییهێنان بە شەڕ نەگەیشتوونەتە ئەنجام، ئەم قەیرانە ڕۆژ بە ڕۆژ خراپتر دەبێت.
بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژنامەی "واڵ ستریت ژۆرناڵ"، ئێران بڕێکی زۆر نەوتی نەفرۆشراوی هەیە و توانای کۆگاکردنی ستاندارد لەم وڵاتەدا لە نزیکەی تەواوبووندایە.
لەو بارودۆخەدا، بەرپرسانی ئێران پەنایان بۆ بەکارهێنانی ڕێگەی نائاسایی لەوانە، نۆژەنکردنەوەی کۆگاکانی پێشوو کە بە "کۆگای پاشماوەکان" ناسراون، هەروەها سوودوەرگرتن لە تانکەرە کۆنەکان بۆ ڕێگریکردن لە وەستانی بەرهەمهێنان لە کێڵگە نەوتییەکاندا بردووە.
هاوکات، تاران هەوڵی داوە لە ڕێگەی بەکارهێنانی ڕێڕەوە جێگرەوەکان، لەوانە گواستنەوەی هێڵی ئاسن بۆ وڵاتی چین، بەشێک لەو گوشارانە کەم بکاتەوە کە بەهۆی سنووردارکردنی هەناردەی دەریاییەوە دروست بوون.
کۆبوونەوەی بێوێنەی نەوت لە کۆگا ناستانداردەکان، نیشاندەری تەنگژەیەکی توندی لۆجستیکی و ئابوورییە کە دەتوانێت بەردەوامیی پیشەسازیی نەوتی ئێران ڕووبەڕووی کێشەی جیددی بکاتەوە.