کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆچی دوایی باوکی شەهیدێکی کوردستان لە ئەوێهەنگ

08:22 - 10 بانەمەڕ 2726

ڕۆژی هەینی ٤ی بانەمەڕی ١٤٠٥، خەلیفە سدێق حەیدەری، باوکی شيهیدێکی کوردستان لە گوندی ئەوێهەنگ سەر بە شاری سنە و لە تەمەنی ٨٧ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.

کوڕێکی ناوبراو بە ناوی ڕزگار حەیدەری ئەندامی نهێنیی حیزب بوو کە لە مەئمووریەتێکی حیزبیدا تووشی ڕووداوی هاتوچۆ بوو و چووە ڕیزی کاروانی شەهیدانی گەلەوە.

خەلیفه سدێق کەسایەتییەکی نیشتمانپەروەر بوو و هەتا دوایین ساتەکانی ژیانی وەفادار بە ڕێبازی شەهیدان مایەوە.

ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەم بۆنەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵە و خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.