سەرۆککۆماری ئەمریکا سەبارەت بە درێژەدانی گەمارۆی دەریایی کۆماری ئیسلامی ڕایگەیاندووە، هەتا کۆماری ئیسلامی سەبارەت بە بەرنامەی ناوکیی خۆی ڕێککەوتن نەکات، ئەم گەمارۆیانە درێژەیان دەبێت.
ترامپ ڕۆژی چوارشەممە ٩ی بانەمەڕ لە وتووێژێک لەگەڵ ئاکسیۆس باسی لەوە کرد کە گەمارۆ، لە بۆمبارانکردن کاریگەرترە.
سەرۆککۆماری ئەمریکا ڕایگەیاند کە دۆخی ئێران تا دێت خراپتر دەبێت و جەختی کردەوە کە ئێرانییەکان نابێ دەستیان بە چەکی ناوکی ڕابگات.
هەر لەم پێوەندییەدا، سێنتکام گەڵاڵەیەکی بۆ ئەنجامدانی شەپۆلێکی نوێی هێرشی کورت و بەهێز دژی ئێران بە ئامانجی شکاندنی بنبەستەکان لە وتووێژەکاندا ئامادە کردووە.