کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆچی دوایی کەسایەتییەکی نیشتمانپەروەر لە سەلاسی باوەجانی

08:40 - 10 بانەمەڕ 2726

ڕۆژی چوارشەممە ٩ی بانەمەڕی ١٤٠٤، کاک فەتاح ڕەزایی، کەسایەتیی نیشتمانپەروەر و خۆشناوی خەڵکی گوندی قاڵیچە لە ناوچەی سەلاسی باوەجانی بە ڕووداوی هاتوچۆ گیانی لەدەست دا.

کاک فەتاح کەسایەتییەکی خۆشناو، نیشتمانپەروەر و خەمخۆی گەلی کورد بوو.

ناوبراو کەسێکی وەفادار بە ڕێبازی دێموکرات بوو کە لە بۆنە مێژوویی و نەتەوەییەکانیشدا بەشداریی بەرچاوی هەبوو و بەم هۆیەشەوە ماوەی چەند ساڵێک لە بەندیخانەکانی ڕێژیم، بەند کرابوو.

ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەم بۆنەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵە و خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.