کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

سێنتکام بژاردە سەربازییەکانی دژی ئێران دەخاتە بەردەم ترامپ

09:12 - 10 بانەمەڕ 2726

فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا کۆمەڵێک بژاردەی نوێی سەربازی بۆ هێرشکردنە سەر تاران پێشکەشی سەرۆککۆماری وڵاتەکەی دەکات.

ماڵپەڕی "ئاکسیۆس" بڵاوی کردەوە کە ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٠ی بانەمەڕ، (سێنتکام) کۆمەڵێک بژاردەی نوێی سەربازی بۆ هێرشکردنە سەر ئێران دەخاتە بەردەم دۆناڵد ترامپ.

بەپێی ئەو ڕاپۆرتە، برەد کووپێر، فەرماندەی سێنتکام، پلانێکی داڕشتووە کە شەپۆلێکی "کورتمەودا و بەهێز" لە هێرشی ئاسمانی بۆ سەر ژێرخانە گرنگەکانی ئێران لەخۆ دەگرێت.

ئامانجی ئەم پلانە ناچارکردنی تارانە بۆ نیشاندانی نەرمی لە دۆسییەی ناوکیدا. هەروەها باس لە بژاردەی کۆنترۆڵکردنی بەشێک لە گەرووی هۆرمۆز لە ڕێگەی هێزی زەوینییەوە کراوە بۆ پاراستنی ئەمنییەتی کەشتیوانی.

لە لایەکی دیکەوە، ترامپ گەمارۆی دەریایی وەک ئامرازێکی کاریگەر وەسف کردووە و جەختی کردووەتەوە کە ڕێگە نادات ئێران ببێتە خاوەنی چەکی ناوکی.