کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ترامپ: ئەمریکا خەریکی لێکدانەوە بۆ کەمبوونەوەی هێزە نیزامییەکانی لە ئاڵمانە

09:46 - 10 بانەمەڕ 2726

دۆناڵد ترامپ باسی لەوە کردووە کە دەوڵەتەکەی خەریکی لێکدانەوەی ئەگەری کەمبوونەوەی هێزە ئەمریکاییەکانی جێگیر لە ئاڵمانە و لەمبارەوە بە زووترین کات بڕیارێک دەدرێت.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆیتێرز، ترامپ ڕۆژی چوارشەممە ڕایگەیاند کە ئەمریکا خەریکی لێکدانەوە بۆ کەمبوونەوەی هیزەکانی خۆی لە ئاڵمانە و چاوەڕوان دەکرێت لە داهاتوویەکی نزیکدا سەبارەت بەم پرسە بڕیارێک بدرێت.

ناوبراو پێشتر بە هۆی بەشدارینەکردن لە هەوڵەکان بۆ کردنەوەی گەرووی هۆرمۆز ڕەخنەی لە ئاڵمان و هەندێک لە هاوپەیمانانی ناتۆ گرتبوو.

ئەم وتانە کاتژمێرێک دوای دیداری بەرپرسێکی باڵانی نیزامیی ئاڵمان لەگەڵ بەرپرسانی بەرگریی ئەمریکا هاتوونەتە گۆڕێ؛ دیدارێک کە تێیدا باس لە یەکەمین ڕێکاری نیزامیی ئاڵمان لە دەرەوەی چوارچێوەی ناتۆ لە کاتی شەڕی دووەمی جیهانییەوە کراوە.

وردەکاریی زیاتر سەبارەت بە ڕێژە یان کاتی دیاریکراوی کەمبوونەوەی ئەم هێزانە بڵاو نەکراوەتەوە.