بەرپرسێکی پێنتاگۆن ڕایگەیاند کە تێچووی شەڕی ئەمریکا دژی ئێران تاکوو ئێستا گەیشتووەتە نزیکەی ٢٥ میلیارد دۆلار؛ ژمارەیەک کە لایەنە داراییەکانی ئەم شەڕەی لە واشنگتۆن زیاتر بەرجەستە کردووەتەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆیتێرز، بەرپرسێکی پێنتاگۆن لە کۆبوونەوەیەک لەگەڵ کۆمیتەی هێزە چەکدارەکانی مەجلیسی نوێنەرانی ئەمریکادا ڕایگەیاندووە کە تێچووی شەڕی ئەمریکا لە ئێران تاکوو ئێستا نزیکەی ٢٥ میلیارد دۆلار بووە.
بەوتەی ئەم بەرپرسە، بەشێکی بەرچاوی ئەم تێچوویە پێوەندیی بە چەکوچۆڵ و ئۆپەراسیۆنی نیزامییەوە بووە، هەرچەند وردەکاریی تەواو لەوانە تێچووی نۆژەنکردنەوەی ژێرخانەکان لە ناوچەکان هێشتا بەدەستەوە نەدراوە.
ئەم ژمارەیە لەکاتێکدا باسی لێ دەکرێ کە شەڕی ئێران بووەتە یەکێک لە بابەتە جێگای باسەکان لە کەشی سیاسیی ئەمریکادا و دێموکراتەکان ئەم شەڕە بە پڕتێچوو و نەشیاو ناو دەبەن.
لە بەرانبەردا بەرپرسانی پێنتاگۆن و وەزیری شەڕی ئەمریکا جەختیان کردووەتە کەم ئەم تێچوویە لە ڕاستای پێشگرتن لە دەستڕاگەیشتنی ئێران بە چەکی ناوکییە و ئەرتەشی ئەمریکا لە ئەگەری بڕیارداندا، ئامادەی درێژەدان بە ئۆپەراسیۆنەکەیە.
ئەم دەرگیرییە کاریگەریی لەسەر بازاڕەکانی وزە داناوە و بەرزبوونەوی نرخی گاز و نەوتی لە ئاستی جیهانیدا بەدواوە بووە.