دوابەدوای ڕاوستان و تێکچوونی هاتوچۆی کەشتییەکان لە گەرووی هۆرمۆز، ئەمریکا خەریکی لێکدانەوە بۆ پێکهێنانی هاوپەیمانییەکی نێودەوڵەتی بە مەبەستی گەڕاندنەوەی ئەمنیەتی کەشتیوانی لەم ڕێڕەوە گرینگەیە.
بەپێی ڕاپۆرتەکان، دەوڵەتی ئەمریکا لە کاردانەوە بە کەمبوونەوەی بەرچاوی هاتوچۆی کەشتییەکان لە گەرووی هۆرمۆز، گەڵاڵەیەکی بۆ پێکهێنانی هاوپەیمانییەکی نێودەوڵەتی خستووەتە دەستووری کاری خۆیەوە. ئامانج لەم کارە دابینکردنی ئەمنییەتی ڕێڕەوەکانی کەشتیوانی و گەڕاندنەوەی ڕەوتی ئاسایی گواستنەوەی دەریایی لە یەکێک لە گرینگترین ڕێڕەوەکانی وزەی جیهانە.
لەم چوارچێوەیەدا، واشنگتۆن هەوڵ دەدات بە ڕاکێشانی هاوکاریی هاوپەیمانانی خۆی، ڕێکاری هاوبەش بۆ چاوەدێری و پاراستنی هاتوچۆی کەشتییەکان پێک بێنێت. ئەم هەوڵە لە دۆخێکدا هاتووەتە بەر باس کە ئاڵۆزییە ناوچەییەکان و نیگەرانییەکان لەبارەی ئەمنییەتی ڕێڕەوەکانی وزە لە کەنداو زۆر بوونەتەوە.
بە وتەی سەرچاوە ئاگادارەکان، ئەم گەڵاڵەیە هێشتا لە قۆناغی لێکدانەوەدایە و وردەکارییەکانی جێبەجێکرانی لەوانە پێکهاتەی ئەندامانی هاوپەیمانییەکە و شێوەی هاواهەنگیی کارەکانی هێشتا ڕوون نییە.