کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزە: جیهان لەگەڵ گەورەترین قەیرانی وزە بەرەوڕوویە

12:55 - 10 بانەمەڕ 2726

سەرۆکی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزە ڕایگەیاند کە بەرزبوونەوەی نرخی نەوت لە ئەنجامی شەڕ لە ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاستدا، جیهانی لەگەڵ کێشەیەکی گەورەی وزە و ئابووری بەرەوڕوو کردووەتەوە.

فاتح بیرۆڵ، سەرۆکی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزە ڕایگەیاند جیهان لەگەڵ "کێشەیەکی گەورەی وزە و ئابووری" بەرەوڕوویە و بەرزبوونەوەی نرخی نەوت کە هۆکارەکەی شەڕ لە ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاستە، گوشارێکی بەرچاوەی خستووەتە سەر وڵاتان.

ناوبراو لە کۆبوونەوەیەکدا سەبارەت بە گواستنەوەی وزە لە بارەگای ئەم ئاژانسە لە پاریس وتی: "جیهان لەگەڵ گەورەترین قەیرانی وزە لە مێژوودا بەرەوڕووە" و زیادی کرد کە بەرزبوونەوەی نرخی نەوت بۆ سەرووی ١٢٠ دۆلار گوشارێکی زۆری بۆ زۆرێک لە وڵاتان دروست کردووە.