کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆماری ئیسلامی جارێکی دیکە بە دڕۆن هێرشی کردە سەر بنکەکانی حیزبی دێموکرات

22:23 - 10 بانەمەڕ 2726

لە درێژەی هێرشە دڕۆنی و مووشەکییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ سەر بنکە و بارەگاکانی حیزبی دێموکرات لە کۆیە، بنکەکانی حیزب کرانە ئامانج.

چەند ساتێک پێش ئێستا کۆماری ئیسلامی بە ٤ دڕۆنی خۆتەقێن مووچە و مەزرای خەڵکی سێڤیلی باشووری کوردستان و نزیک لە بنکە و بارەگاکانی حیزبی دێموکرات و هەروەها شوێنی نیشتەجێبوونی بنەماڵەکانی حیزبی دێموکراتی کردە ئامانج.

لە سەرەتای دەستپێکی ئۆپەراسیۆنی هاوبەشی ئیسرائیل و ئەمریکا دژی ئێران لە ٩ی ڕەشەمەی ١٤٠٤ی هەتاوییەوە، تا کوو ئێستا زیاتر لە ١١٠ هێرشی دڕۆنی و مووشەکی کراوەتە سەر حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و شوێنی نیشتەجێبوونی خەڵکی سێڤیل لە باشووری کوردستان.

هێرشەکانی کۆماری ئیسلامی بۆ سەر هاوپەیمانی هێزە سیاسییەکانی کوردستانی ئێران هەتا ئێستا شەهیدبوونی ١٠ کەس و برینداربوونی ژمارەیەک خەڵکی مەدەنی و زیانێکی مادیی زۆری بە دواوە بووە.