ئەتەشی ئیسرائیل ڕایگەیاند کە "مەهدی وەفایی"، بەرپرسی لقی ئەندازیاریی سپای قودس لە لوبنان، لە شاری مەحەلات کوژراوە. ناوبراو بە داڕێژەری سەرەکیی تونیێلە ژێرزەوییەکانی حیزبوڵڵا و کۆگاکانی چەک لە لوبنان و سووریە دادەنرێت.
بەپێی ڕاگەیەندراوی ئەرتەشی ئیسرائیل، وەفایی سەرپەرشتیی دەیان پڕۆژەی ستراتیژیی بۆ دروستکردنی ژێرخانی تێرۆریستی بۆ حیزبوڵڵای لوبنان و ڕێژیمی ئەسەد کردووە. ئەرکی سەرەکیی ناوبراو، دابینکردنی شوێنی پارێزراو بۆ کۆگاکردنی مووشەک و چەکە پێشکەوتووەکانی کۆماری ئیسلامی لە دەرەوەی سنوورەکان بووە.
ناوەندە سەربازییەکانی ئیسرائیل جەخت دەکەنەوە کە نەهێشتنی ئەم فەرماندە پەلەبەرزە، گورزێکی کوشندەیە لە تواناکانی حیزبوڵڵا و دەبێتە هۆی پەکخستنی پڕۆژە ژێرزەوییەکانی ڕێژیمی ئێران لە سەرانسەری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا. ئەم ئۆپەراسیۆنە نیشانەی قووڵایی دزەکردنی هەواڵگریی ئیسرائیلە بۆ نێو جەرگەی دامەزراوە ئەمنییەتییەکانی ئێران.