کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

سپای پاسداران هێرشی کردە سەر کەشتییەکی بازرگانیی ئیسرائیل

17:31 - 15 خاکەلێوه 2726

میدیا دەوڵەتییەکانی ئێران لە زاری سپای پاسداران ڕایانگەیاند کە هێزی دەریایی ئەو ڕێکخراوە، کەشتییەکی پەیوەندیدار بە ئیسرائیلی لە گەرووی هۆرمۆز کردووەتە ئامانجی هێرشی دڕۆنی.

میدیاکانی سەر بە ڕێژیم ڕایانگەیاندووە کە کەشتیی "MSC ISHYKA" کە بە ئاڵای لیبێریا تۆمار کراوە، لە ئەنجامی ئەم هێرشەدا تووشی ئاگرکەوتنەوە بووە.

سپای پاسداران ئیدیعای ئەوەی کردووە کە ئەو کەشتییە پەیوەندیی بە ئیسرائیلەوە هەبووە، بەڵام بەرپرسانی ئیسرائیل تا ئێستا هیچ کاردانەوەیەکیان نیشان نەداوە.

ئەم ڕووداوە لە درێژەی ڕاپۆرتە ڕوو لە زیادبووەکانی پەیوەندیدار بە هەڕەشە بۆ سەر کەشتیوانی لە ناوچەکەدا، بەتایبەت دوای شەڕی ئەم دواییە، دێتە ئاراوە.

هاوکات لەگەڵ دەستپێکی شەڕ لەنێوان ئەمریکا و ئیسرائیل لەگەڵ کۆماری ئیسلامی و سنووردارکردنی هاتوچۆ لە گەرووی هۆرمۆزەوە، تا ئێستا چەندین کەشتی لەلایەن سپای پاسدارانەوە هێرشیان کراوەتە سەر.

پێشتریش سپای پاسداران و هێزە نیابەتییەکانی هێرشیان کردبووە سەر کەشتییە بازرگانییەکان یان دەستیان بەسەرداگرتبوون و ئەو هێرشانە لەلایەن دامەزراوە نێودەوڵەتییەکانەوە وەک هەڕەشەیەک بۆ سەر ئەمنییەتی بازرگانی جیهانی هەژمار کراون.