کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

هێرشی دڕۆنیی نوێی ڕێژیم بۆ سەر بنکەکانی حیزبی دێموکرات لە کۆیە

20:01 - 15 خاکەلێوه 2726

ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە ١٥ی خاکەلێوە، کاتژمێر ٧، کەمپە مەدەنییەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە نزیک شاری کۆیە، لەلایەن ڕێژیمی کۆماری ئیسلامییەوە بە دڕۆن کرایە ئامانج.

ئەم هێرشە نوێیە لە کاتێکدایە کە کۆماری ئیسلامی لە ماوەی مانگی یەکەمی شەڕ لەگەڵ ئەمریکا و ئیسرائیل، ٨٨ مووشەک و دڕۆنی ئاراستەی بنکە و کەمپە مەدەنییەکانی حیزبی دێموکرات کردووە.

لەم هێرشانەدا کتێبخانە، نەخۆشانە و بنکە دەرمانییەکان و ماڵەکان لە کەمپە مەدەنییەکانی حیزب و شوێنی نیشتەجێبوونی بنەماڵەکانی حیزب لە نیزیک کۆیە و هەولێر و مەقەڕی پێشمەرگەکانی حیزب لە بالیسان بە مووشەک و دڕۆن بە ئامانج گیراون.

بەپێی ئامارەکان، تەنیا لەم مانگەدا زیاتر لە ٦٥٠ مووشەک و دڕۆنی ڕێژیم ئاراستەی ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان کراون، کە بەداخەوە بووەتە هۆی شەهیدبوونی ١٤ کەس و برینداربوونی ٩٣ کەسی دیکە.