کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

جارێکی دیکە هێرش کرایەوە سەر بنکەکانی حیزبی دێموکرات

00:04 - 16 خاکەلێوه 2726

ڕێژیمی ئێران جارێکی دیکەش بە دڕۆن، کەمپ و شوێنی نیشتەجێبوونی بنەماڵەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە نزیک شاری کۆیەی کردە ئامانج.

کاتژمێر ١٠:٣٠ی شەوی شەممە ١٥ی خاکەلێوە، کۆماری ئیسلامی بە دوو دڕۆن بۆ جارێکی دیکە هێرشی کردەوە سەر کەمپی بنەماڵەکانی حیزبی دێموکرات لە نزیک شاری کۆیە.

جێگەی ئاماژەیە کاتژمێر ٧ی ئێوارەی ئەمڕۆش، کەمپە مەدەنییەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە نزیک شاری کۆیە، لەلایەن ڕێژیمی کۆماری ئیسلامییەوە بە دوو دڕۆن کرابوونە ئامانج.

هێرشەکانی کۆماری ئیسلامی بۆ سەر کەمپ و شوێنی نیشتەجێبوونی خەڵکی سڤیل و بنەماڵەکانی حیزبی دێموکرات لە یەکەم ڕۆژی دەسپێکی شەڕی ئێران لەگەڵ ئەمریکا و ئیسرائیل بەردەوام بووە و لەو ماوەیەدا بە زیاتر لە ٩٠ مووشەک و دڕۆنی هێرشی کردووەتە سەر کەمپە مەدەنییەکانی حیزبی دێموکرات.