سەرچاوە ئەمریکییەکان ڕایانگەیاندووە کە بەرپرسە باڵا سەربازییەکانی ئەمریکا، ڕۆژی پێنجشەممە ١٠ی بانەمەڕ لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ دۆناڵد ترامپ، پلانە نوێیەکانیان بۆ بژاردە و کردە سەربازییە ئەگەرییەکان دژی کۆماری ئیسلامی خستە بەر دەست سەرۆککۆماری ئەمریکا.
باراک ڕافید، پەیامنێری ماڵپەڕی ''ئاکسیۆس''، بە بڵاوکردنەوەی بابەتێک لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی "ئێکس" لەمبارەیەوە نووسیویەتی: ''دوو بەرپرسی ئەمریکایی ڕایانگەیاندووە کە برەد کوپێر، فەرماندەی سێنتکام و دان کەین، بەرپرسی ستادی هاوبەشی هێزە چەکدارەکانی ئەمریکا، لە کۆبوونەوەیەکی ٤٥ خولەکیدا، دۆناڵد ترامپیان لە پلانە نوێیەکان بۆ ئەگەری کردەی سەربازی دژی کۆماری ئیسلامی ئاگادار کردووەتەوە.