کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

هۆشداریی سندوقی نێودەوڵەتیی دراو لە داڕمانی ئابووریی جیهان

11:03 - 15 بانەمەڕ 2726

سەرۆکی سندوقی نێودەوڵەتیی دراو (IMF)، هۆشداری دا کە ئەگەر ئاڵۆزی و شەڕەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست تا ساڵی ٢٠٢٧ بەردەوام بن، ئابووریی جیهان ڕووبەڕووی لێکەوتەی زۆر مەترسیدار دەبێتەوە.

کریستالینا جۆرجیوا، سەرۆکی سندوقی نێودەوڵەتیی دراو، ئاماژەی بەوە دا کە درێژەکێشانی ئەم دۆخە دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت بۆ ١٢٥ دۆلار و هەڵکشانی ڕێژەی هەڵئاوسان، ئەمەش گەشەی ئابووریی جیهان بەتەواوی پەک دەخات.

بەپێی ڕاپۆرتی "جێرۆزالم پۆست"، سندوقی نێودەوڵەتیی دراو سێ سیناریۆی بۆ ساڵانی ٢٠٢٦ و ٢٠٢٧ دیاری کردووە؛ جۆرجیوا جەختی کردەوە کە بەردەوامیی شەڕ، جیهان بەرەو سیناریۆی "خراپترین" دەبات کە تێیدا گەشەی ئابووری بۆ ٢٪ کەم دەبێتەوە و نرخەکان بە شێوەیەکی بێوێنە بەرز دەبنەوە.

هەروەها هۆشداری دراوە کە داخراونی گەرووی هۆرمۆز وەک شا دەماری گواستنەوەی وزە، نەک تەنیا بازاڕی سووتەمەنی، بەڵکوو زنجیرەی دابینکردنی خۆراک و کودە شیمیایییەکانیش دەپچڕێنێت. ئەم دۆخە گوشارێکی توند دەخاتە سەر وڵاتانی هاوردەکار و دەبێتە هۆی قەیرانێکی جیهانیی درێژخایەن کە نابێت مەترسییەکانی بە کەم سەیر بکرێن.