کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

نێت‌بلاکس: کۆماری ئیسلامی پچڕانی ئینتێرنێت بۆ شاردنەوەی تاوانەکانی سێدارە بەکار دەبات

11:08 - 15 بانەمەڕ 2726

دامەزراوەی سەربەخۆی "نێت‌بلاکس" بۆ چاودێریی دۆخی ئینتەرنێت لە جیهاندا، ڕۆژی ١٥ی بانەمەڕ، ڕایگەیاند کە پچڕانی ئینتێرنێت لە ئێران چووەتە ٦٧ـەمین ڕۆژی خۆی و ماوەی ئەم سانسۆرە دیجیتاڵییە لە هەزار و ٥٨٤ کاتژمێر تێپەڕیوە.

نێت‌بلاکس ئاماژەی بەوە داوە کە سانسۆری دیجیتاڵیی کۆماری ئیسلامی، "پەردەیەکی بێدەنگی" بەسەر ڕێژەی ڕوو لە زیادبوونی لەسێدارەدانەکاندا کێشاوە.

ئەم دامەزراوەیە وتوویەتی کە ئەم کارەی ڕێژیمی ئێران بە مەبەستی شاردنەوەی ڕاستییەکان و بێبەشکردنی قوربانییان لە مافی بیستنی دەنگیان، تا بەم شێوەیە ڕێگری بکات لە بەدواداچوونی نێودەوڵەتی و لێپرسینەوە لە بەرپرسانی ئەم تاوانانە.