ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی ڕایگەیاند کە ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە ١٥ی بانەمەڕ، کەوتووەتە بەر هێرشەکانی ڕێژیمی ئێران.
وەزارەتی بەرگریی ئیمارات ڕایگەیاند کە سیستمەکانی بەرگریی ئاسمانی خەریکی شوێنهەڵگرتن و تێکشکاندنی مووشەک و دڕۆنەکانی ئێرانن.
هاوکات، ڕێکخراوی بەڕێوەبردنی قەیران و کارەساتە سروشتییەکانی ئیمارات هۆشداریی دایە هاووڵاتییانی ئەو وڵاتە کە لە شوێنە ئارامەکاندا بمێننەوە.
ڕۆژی دووشەممە، ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی ڕایگەیاندبوو کە توانیویانە ١٥ مووشەک و چوار دڕۆنی ئێرانی تێک بشکێنن.