کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەردەوامیی هێرشەکانی کۆماری ئیسلامی بۆ سەر حیزبی دێموکرات

08:12 - 16 بانەمەڕ 2726

ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە درێژەی هێرشەکانی بۆ سەر کەمپی بنەماڵە مەدەنییەکانی حیزبی دێموکرات جارێکی دیکە بە دڕۆن کەمپی  ''گردەچاڵ'' لە نیزیک هەولێر کردە ئامانج.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەرممە ١٦ی بانەمەڕ، کۆماری ئیسلامیی ئێران بە دوو دڕۆن هێرشی کردووەتە سەر دەورووبەری بنکەی بنەماڵەکانی حیزب لە گردەچاڵ لە نیزیک هەولێر.

ئەم هێرشە نوێیەی کۆماری ئیسلامی بۆ سەر بنکەکانی حیزبی دێموکرات لە کاتێکدایە کە شەوی سێشەممە ١٥ی بانەمەڕ، کەمپی سوورداش لە نزیک سلێمانی کراوەتە ئامانج.

کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ماوەی دەسپێکی شەڕ لەگەڵ ئەمریکا و ئیسڕائیلەوە هەتا ئێستا بە زیاتر لە ١١٤ مووشەک و دڕۆن کەمپی بنەماڵەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و بنکە دەرمانی و پەروەردەییەکانی ئەم حیزبەی بە ئامانج گرتووە.