کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ترامپ: ئەگەر ئێران ڕێککەوتن نەکات، بۆردومانێکی زۆر توندتر دەست پێ دەکات

14:27 - 16 بانەمەڕ 2726

دۆناڵد ترامپ، سەرۆککۆماری ئەمریکا لە نوێترین پەیامیدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "ترووس سۆشیاڵ" هۆشدارییەکی توندی ئاراستەی تاران کرد و ڕایگەیاند، ئەگەر ئێران پێبەندی ئەو خاڵانە نەبێت کە لەسەری ڕێککەوتوون، بۆردومانێکی سەخت دەست پێ دەکات کە توندییەکەی زۆر لە جاران زیاتر دەبێت.

ترامپ ئاماژەی بەوە کردووە، لە ئەگەری قبووڵکردنی ڕێککەوتنەکە لەلایەن ئێرانەوە، ئۆپەراسیۆنی سەربازیی ناسراو بە "تووڕەیی حەماسی" کۆتایی دێت و گەمارۆ دەریاییە کاراکانی ئێستا ڕێگە دەدەن گەرووی هۆرمۆز بۆ هەمووان، بە ئێرانیشەوە، بکرێتەوە.

 بەڵام جەختی کردەوە کە ئەگەر ڕازی نەبن، هێرشەکان بە شێوازێکی زۆر فراوانتر و بەهێزتر دەست پێ دەکەنەوە.

ئەم پەیامەی ترامپ هاوکاتە لەگەڵ بڵاوبوونەوەی ڕاپۆرتەکان سەبارەت بە نزیکبوونەوەی تاران و واشنگتۆن لە یاداشتێکی لێکتێگەیشتن بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕ.

ماڵپەڕی "ئەکسیۆس" لە زاری بەرپرسانی ئەمریکاوە بڵاوی کردەوە، چاوەڕوان دەکرێت لە ٤٨ کاتژمێری داهاتوودا ئێران وەڵامی کۆتایی خۆی سەبارەت بە چەند پرسێکی سەرەکی ڕابگەیەنێت.

هاوکات، سەرچاوەیەکی ئاگادار لە پاکستان بە هەواڵدەریی "ڕۆیتێرز" وتووە کە هەردوولا لە هەموو کات زیاتر لە ڕێککەوتن نزیک بوونەتەوە و پێشبینی دەکرێت زۆر بە زوویی ئەم دۆسیەیە دابخرێت