کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بە دڕۆن هێرش کرایە سەر کەمپی ''زەویەسپی''ی حیزبی دێموکرات

22:32 - 16 بانەمەڕ 2726

کاتژمێر ١١:١٠ی ئەمشەو چوارشەممە ١٦ی بانەمەڕ، بە سێ دڕۆن هێرش کرایە سەر بنکەی زەویەسپیی حیزبی دێموکرات لە نیزیک شاری کۆیە.

ئەو هێرشە لە کاتێکدایە کە بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەرممە، کۆماری ئیسلامیی ئێران بە دوو دڕۆن هێرشی کردبووە سەر بنکەی بنەماڵەکانی حیزبی دێموکرات لە گردەچاڵ لە نیزیک هەولێر.

کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ماوەی دەسپێکی شەڕ لەگەڵ ئەمریکا و ئیسڕائیلەوە هەتا ئێستا بە زیاتر لە ١١٩ مووشەک و دڕۆن کەمپی بنەماڵەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و بنکە دەرمانی و پەروەردەییەکانی ئەم حیزبەی بە ئامانج گرتووە.