کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆماری ئیسلامی جارێکی دیکە هێرشی کردە سەر بنکەکانی حیزبی دێموکرات

10:40 - 18 بانەمەڕ 2726

بەرەبەیانیی ئەمڕۆ هەینی، ١٨ی بانەمەڕی ١٤٠٥، بە مووشەک هێرش کرایە سەر کەمپی جێژنیکان لە نزیک شاری هەولێر.
کەمپی جێژنیکان شوێنی نیشتەجێبوونی بنەماڵەکانی حیزبی دێموکراتە و لە دەسپێکی شەڕی ٤٠ ڕۆژەوە هەتا ئێستا چەندین جار لەلایەن کۆماری ئیسلامییەوە کراوەتە ئامانج.
ئەم هێرشە لەکاتێکدایە کە هەر ئێوارەی ڕۆژی ڕابردوو کۆماری ئیسلامی دوو جار شاخەکانی ناوچەی بالیسانی لە باشووری کوردستان بە بیانووی بوونی هێزی پێشمەرگەی کوردستان کردووەتە ئامانج.
کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ماوەی دەسپێکی شەڕ لەگەڵ ئەمریکا و ئیسڕائیلەوە هەتا ئێستا بە زیاتر لە ١٢٢ مووشەک و دڕۆن کەمپی بنەماڵەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و بنکە دەرمانی و پەروەردەییەکانی ئەم حیزبەی بە ئامانج گرتووە.