بەپێی دوایین ئامارەکان، بەهۆی داخرانی گەرووی هورمز، نزیکەی هەزار و ٥٠٠ کەشتی و ٢٠ هەزار دەریاوان لە کەنداودا گەمارۆ دراون و ڕووبەڕووی چارەنووسێکی نادیار بوونەتەوە.
بەرێوەبەری گشتی ڕێکخراوی نێودەوڵەتیی دەریاوانی (IMO)، "ئارسینۆ دۆمینگز"، لە کۆبوونەوەی ئەندامانی ئەم دامەزراوەیەی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان، نیگەرانیی قووڵی خۆی لەبارەی پەککەوتنی هاتوچۆی دەریایی دەربڕی. ناوبراو ئاماژەی بەوە کرد کە لە ئەنجامی ٣٠ هێرش بۆ سەر کەشتییەکان، تا ئێستا ١٠ دەریاوان گیانیان لەدەست داوە.
دۆمینگز وتی: خەدەمەی کەشتییەکان کەسانی بێتاوانن و تەنیا خەریکی ڕاپەڕاندنی کارەکانی ڕۆژانەیانن بۆ بەرژەوەندیی وڵاتان، بەڵام ئێستا کەوتوونەتە نێو کێشە و ململانێیەکی ژێئۆپۆلیتیکی کە لە دەسەڵاتی ئەواندا نییە''.
کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ٩ی ڕەشەممەی ساڵی ڕابردووەوە و هاوکات لەگەڵ دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی ئیسرائیل و ئەمریکا، گەرووی هۆرمۆزی داخستووە و هێرشی کردووەتە سەر دەیان کەشتی. ئەم هێرشانە تەنانەت دوای ڕاگەیاندنی ڕێککەوتنی ئاگربەستیش بەردەوامییان هەبووە.