کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆچی دوایی ئەندام و تێکۆشەرێکی دێرینی حیزبی دێموکرات لە ئاڵمان

11:15 - 18 بانەمەڕ 2726

ڕۆژی پێنجشەممە ١٧ی بانەمەڕی ١٤٠٥ی هەتاوی، کاک سەدیق دڵخا لە تەمەنی ٦٧ ساڵیدا و لە شاری "بۆن"ی وڵاتی ئاڵمانیا، بەهۆی نەخۆشی کۆچی دوایی کرد.

کاک سەدیق، لەدایکبووی ساڵی ١٣٣٧ی هەتاوی لە شاری مەهاباد بوو. ناوبراو دوای ڕاپەڕینی گەلانی ئێران دژی ڕێژیمی پاشایەتی، لە ساڵی ١٣٥٨ی هەتاوی تێکەڵ بە ڕیزەکانی هێزی پێشمەرگەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانەوە بوو. هەرچەندە لە ساڵی ١٣٦١دا گەڕایەوە بۆ نێو شاری مەهاباد و ژیانی ئاسایی خۆی دەست پێ کردەوە، بەڵام بۆ چرکەیەکیش لە خەبات و تێکۆشان بۆ ئازادیی گەلەکەی سڵ نەکردەوە.

لە ساڵی ١٣٩١ی هەتاویدا، بە شێوەیەکی فەرمی پێوەندیی تەشکیلاتیی نهێنی لەگەڵ حیزب نوێ کردەوە و بەوپەڕی دڵسۆزی و لەخۆبردوییەوە ئەرکە حیزبییەکانی لە نێوخۆی وڵاتدا ڕادەپەڕاند.

ناوبراو دوای چوونە دەرەوەی بۆ هەندەران و نیشتەجێبوونی لە وڵاتی ئاڵمان تا دواساتەکانی ژیانی وەک ئەندامێکی بەوەفا و دڵسۆزی حیزب درێژەی بە تێکۆشانی سیاسی دا.

ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەم بۆنەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵە، خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.