کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆچی دوایی پێشمەرگەیەکی دێرینی حیزبی دێموکرات لە ناوچەی مەریوان

12:27 - 18 بانەمەڕ 2726

ڕۆژی شەممە ١٥ی بانەمەڕی ١٤٠٥ی هەتاوی، کاک "ئەبووبەکر قوبادی" کوڕی ئەحمەد، خەڵکی گوندی "سەردۆش"ی سەر بە ناوچەی بەری بەگزادەی مەریوان، بەهۆی نەخۆشیی دڵەوە کۆچی دوایی کرد.

کاک ئەبووبەکر، لەدایکبووی ساڵی ١٣٣٤ی هەتاوی بوو. ناوبراو لە ساڵی ١٣٥٨دا وەک پێشمەرگە پێوەست بە ڕیزەکانی "هێزی زرێبار"ی مەریوانەوە بوو و بۆ ماوەی ٣ ساڵ بەوپەڕی دڵسۆزییەوە ئەرکە حیزبی و نیشتمانییەکانی بەجێ گەیاند.

کاک ئەبووبەکر دوای ٣ ساڵ پێشمەرگایەتی، هەرچەندە بەهۆی باری بنەماڵەییەوە گەڕایەوە بۆ ژیانی ئاسایی، بەڵام تا دواساتەکانی ژیانی بە وەفاداری بەرامبەر بە ڕێباز و ئامانجە بەرزەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران مایەوە.

ناوبراو کەسایەتییەکی خۆشەویست، نیشتمانپەروەر و جێی متمانەی خەڵکی ناوچەکە بوو.

تەرمی ئەم پێشمەرگە دێرینە، هەمان ڕۆژ لەنێو ئاپۆرەی خەڵکی ناوچەکەدا، لە گۆڕستانی گوندی "سەردۆش" بە خاکی پیرۆزی کوردستان سپێردرا.

ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەم بۆنەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵە، خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.