کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

سووتاندنی بەنێری خامنەیی لە شاری خانبەبین

15:42 - 11 بانەمەڕ 2726

لە درێژەی کاردانەوە جەماوەرییەکان بەرانبەر بە  کوژرانی عەلی خامنەیی، ڕێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران، لە شاری "خانبەبین"ی سەر بە پارێزگای گوڵستان، بەنێرێکی گەورەی سەرەخۆشی و هاوخەمی کە لەلایەن دامودەزگاکانی ڕێژیمەوە هەڵواسرابوو، لەلایەن خەڵکەوە ئاگری تێبەردرا و سووتێندرا.

ئەم کارە لە کاتێکدایە کە دامودەزگا ئەمنییەکان لە سەرانسەری وڵاتدا هەوڵی سەپاندنی کەشێکی ماتەمینیی زۆرەملێ دەدەن، بەڵام سووتاندنی هێماکانی ڕێژیم ئاماژەیەکی ڕوون بۆ بەردەوامیی ناڕەزایەتییەکان و ڕەتکردنەوەی بنەماکانی کۆماری ئیسلامییە لەلایەن خەڵکەوە.

ئەم جۆرە چالاکییە مەدەنییانە لە ئاستی وڵاتدا، سەلمێنەری ئەو ڕاستییەن کە خەڵک بەتەواوی لە ڕێژیم دابڕاون و چیتر ئەو کەشە ئەمنییەتییانە ناتوانن ڕێگری لە دەربڕینی تووڕەیی جەماوەر بکەن.