لە درێژەی سیاسەتە شەڕئەنگێز و دەستێوەردانەکانی کۆماری ئیسلامی لە ناوچەکەدا، عەلی خزریان، ئەندامی کۆمیسیۆنی ئەمنییەتی مەجلیسی ڕێژیم، بە ئاشکرا هەڕەشەی هێرشی سەربازیی لە ئیمارات کرد و ئەو وڵاتەی وەک "پێگەیەکی دوژمن" پێناسە کرد.
ئەم بەرپرسەی ڕێژیم بە ڕاشکاوی دانی بەوەدا ناوە کە تاران هەمان ئەو سیاسەتە سەرکوتکار و تێکدەرانەیەی بەرامبەر بە هەرێمی کوردستان هەیەتی، بۆ ئیماراتیش پەیڕەوی دەکات.
خزریان بە هەمان عەقڵییەتی میلیشیایی هۆشداری داوە کە "هاوکێشەی ئەمنییەتی ڕێژیم بەرامبەر بە هەرێمی کوردستان، ئیماراتیش دەگرێتەوە".
ئەو لێدوانە ئەوە دەسەلمێنێت کە کۆماری ئیسلامی هیچ ڕێزێک بۆ سەروەریی خاکی دراوسێکان و یاسا نێودەوڵەتییەکان دانانێت.
ڕێژیمی تاران لە کاتێکدا هەولێر و ئەبووزەبی بە دوژمن و پێگەی دوژمن ناو دەبات کە خۆی هۆکاری سەرەکیی ناسەقامگیری و هەناردەکردنی تێرۆر و ناسەقامگیری بۆ تەواوی ناوچەکەیە.