کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

سێنتکام: هێزەکانی ئەمریکا دوو نەوتهەڵگری ئێرانییان کردووەتە ئامانج

18:27 - 18 بانەمەڕ 2726

ئەرتەشی ئەمریکا ڕۆژی هەینی ١٨ی بانەمەڕ، پشتڕاستی کردەوە کە بە هێرشکردنە سەر دوو نەوتهەڵگری دیکەی ئێرانی، ڕێگرییان لە تێپەڕبوونیان لەو گەمارۆ دەریاییە کردووە کە خراوەتە سەر بەندەرەکان و کەشتیڕانیی ئێران.

بەپێی بەیاننامەیەکی فەرماندەیی ناوەندیی ئەمەیکا، هێزە سەربازییەکانی ئەمریکا ڕۆژی هەینی هەردوو کەشتیی "ئێم تی سی ستار" و "ئێم تی سودا"یان پێش چوونەژوورەوەیان بۆ بەندەرێک لە دەریای عومان پەک خستووە.

 سێنتکام ئاماژەی بەوەش کردووە کە ئەم نەوتهەڵگرانە بێ بار بوون و ئاڵای ئێرانیان پێوە بووە، هەروەها فڕۆکەیەکی شەڕکەری جۆری سوپێر هۆرنێت ئێف ١٨ی هێزی دەریایی ئەمریکا لەسەر کەشتیی فڕۆکەهەڵگری یو ئێس ئێس بوش هەستاوە کشترییەکەی کردووەتە ئامانج و پەکخستوون و ڕێگری لە گەیشتنیان بۆ نێو ئێران کردووە.