ڕۆژی هەینی ١٨ی بانەمەڕی ١٤٠٥، کاک عەلی عومەری ناسراو بە عەلی مەلای لە دایکبووی ١٣٤٦ لە گوندی توژەڵێ و دانیشتووی شاری پیرانشار، بە هۆی ڕووداوی هاتوچۆ کۆچی دوایی کرد.
ناوبراو کوڕی مەلا عەبدوڵڵا عومەری بووە کە پێشتر لە ڕیزی حیزبی دێموکراتدا بووە و ئەرکی دادوەریی هەبووە.
کاک عەلی کەسێکی نیشتمانپەروەر بووە و لەنێو خەڵکدا خۆشناو بوو.
خوشکێکی ناوبراو بەناوی شەهلا عومەری لە ڕیزی ئەندامانی ئاشکرای حیزبی دێموکراتدایە.
ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بەم بۆنەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵە و خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.