کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ترامپ : ژێرخانە نیزامییەکانی ئێران لە شەڕەکەدا بە تەواوەتی لەنێو چووە

09:55 - 11 بانەمەڕ 2726

سۆرۆککۆماری ئەمریکا لە لێدوانێکی نوێدا باسی لەوە کردووە کە ژێرخانە نیزامییەکانی ئێران بە تەواوەتی لەنێو چووە و نۆژەنکردنەوەیان لانیکەم ٢٠ ساڵ ماوەی دەوێ.

ترامپ لەمبارەوە بە کاناڵی نیوزمەکسی وت: ئەمریکا لەم شەڕەدا براوە بووە، بەڵام ئەم ئاستە لە سەرکەوتن بەس نییە و واشینگتۆن دەبێ دڵنیا ببێتەوە کە ئێران هەرگیز دەستی بە چەکی ناوکی ڕاناگات.

هەر لەم پێوەندییەدا، کاناڵی سی بی ئێسیش لە زاری بەرپرسانی ئەمریکاوە باسی لەوە کردووە کە ئێران هێشتا بەشێک لە توانا نیزامییەکەی خۆی ماوە و هەتا کاتی ئاگربەستیش بەشێک لە توانا مووشەکییەکەی وەک خۆی ماوەتەوە.

لە دوای ڕاگەیاندنی ئاگربەستەوە کۆماری ئیسلامی ناوەناوە کەڵکی لەم توانانیە وەرگرتووە و هێرشەکانی خۆی بۆ سەر هەرێمی کوردستان و بەدیاریکراوی حیزبەکانی کوردستانی ئێران ڕانەگرتووە.