کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆماری ئیسلامی لە هێرشەکانی بۆ سەر حیزبی دێموکرات بەردەوامە

11:42 - 19 بانەمەڕ 2726

نیوەشەوی شەممە ١٩ی بانەمەڕ، ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی بۆ جارێکی دیکە بە بیانووی بوونی هێزی پێشمەرگەی کوردستان ناوچەی بالیسانی لە باشووری کوردستانی بە دڕۆن کردە ئامانج.

لە درێژەی ئەم هێرشەدا کاتژمێر ٤ی بەرەبەیانیی هەمان ڕۆژ، جارێکی دیکە کەمپی ئازادی لە نزیک شاری کۆیە بە مووشەک کرایە ئامانج.

کەمپی ئازادی شوێنی نیشتەجێبوونی بنەماڵەکانی حیزبی دێموکراتە و لە دەسپێکی شەڕی ٤٠ ڕۆژەوە هەتا ئێستا چەندین جار لەلایەن کۆماری ئیسلامییەوە کراوەتە ئامانج.

لە حەفتەی ڕابردوودا ئەمە شەشەمین شەپۆلی مووشەکی و دڕۆنیی کۆماری ئیسلامی بۆ سەر بنکە و بارەگاکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانە.

کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ماوەی دەسپێکی شەڕ لەگەڵ ئەمریکا و ئیسڕائیلەوە هەتا ئێستا بە زیاتر لە ١٢٤ مووشەک و دڕۆن کەمپی بنەماڵەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و بنکە دەرمانی و پەروەردەییەکانی ئەم حیزبەی بە ئامانج گرتووە.