کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئاشکرابوونی گەڵاڵەیەکی نهێنیی مۆسکۆ بۆ پڕچەککردنی تاران دژی ئەمریکا

11:44 - 19 بانەمەڕ 2726

بەڵگەنامە دزەپێکراوەکانی ڕووسیە پەردەیان لەسەر پێشنیارێکی نهێنی بۆ ناردنی ٥ هەزار دڕۆنی پێشکەوتوو بۆ ئێران بە مەبەستی بەئامانجگرتنی هێزەکانی ئەمریکا لاداوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گۆڤاری "ئیکۆنۆمیست"، لەو گەڵاڵەیەدا، ڤێلادیمیر پوتین پێشنیاری ڕاهێنانی ئۆپەراتۆرە ئێرانییەکانی کردووە تا بتوانن لە دووریی ٤٠ کیلۆمەترەوە هێرشی ورد بکەنە سەر کەشتییە جەنگییەکانی ئەمریکا لە کەنداو.

ئەم دڕۆنانە کە لە شەڕی ئۆکرایندا تاقی کراونەتەوە، لە ڕێگەی کابڵێکی زۆر تەنکەوە ئاراستە دەکرێن و بەوەش سیستمی تێکدانی ڕادیۆیی ناتوانێت ڕێڕەوەکەیان بگۆڕێت.

ئەم درۆنانە کە بە تێکنۆلۆژی فایبێر ئۆپتیک کار دەکەن، لە بەرامبەر سیستمەکانی شەڕی ئێلێکترۆنیی ئەمریکادا پەک ناخرێن.

ئەم پلانە کاتێک داڕێژراوە کە ئەگەری هێرشی زەوینیی ئەمریکا بۆ سەر ناوچە ستراتێژییەکانی وەک دوورگەی خارک لە ئارادا بووە.

هەروەها ڕووسیە هەوڵی داوە دڕۆنی بەستراوە بە ماهوارەی "ستارلینک" بداتە تاران، کە بووە هۆی کاردانەوەی توندی ئیلان ماسک و بڕینی خزمەتگوزارییەکانی ئەو کۆمپانیایە لە ڕووسیە لە ساڵی ٢٠٢٦دا.

ئەم هاوپەیمانییە ئاستی قووڵیی هاواهەنگیی سەربازیی مۆسکۆ و تاران دژی هێزەکانی ئەمریکا لە ناوچەکەدا دەردەخات.