وەزارەتی تەندروستیی لوبنان ڕایگەیاند کە لە ئەنجامی هێرشەکانی ڕۆژی شەممەی ئەرتەشی ئیسرائیل بۆ سەر ناوچە جیاجیاکانی ئەو وڵاتە، ٣٩ کەس گیانیان لەدەست داوە.
بەپێی ڕاپۆرتی ئەم وەزارەتە، یەکێک لە هێرشەکان کراوەتە سەر شاری "سەکسەکییە" لە باشووری لوبنان و بەهۆیەوە لانیکەم حەوت کەس کوژراون کە منداڵێک لەنێو قوربانییەکاندا هەیە.
لەلایەکی دیکەوە، ئەرەتشی ئیسرائیل ڕایگەیاندووە کە ئامانجی ئەو هێرشانە بنکە و هێزەکانی حیزبوڵڵا بووە، بەڵام ئاماژەی بەوەش کردووە کە "ئاگاداری ڕاپۆرتەکان سەبارەت بە زیانگەیشتن بە مەدەنییەکانە."
ئەم ئاڵۆزییانە لە کاتێکدایە کە لە ١٦ی ئاوریلی ڕابردووەوە، دۆناڵد ترامپ سەرۆککۆماری ئەمریکا ڕێککەوتنی ئاگربەستی نێوان ئیسرائیل و لوبنانی ڕاگەیاندووە، بەڵام ئاڵوگۆڕی تەقە و هێرشەکان لەنێوان ئەرتەشی ئیسرائیل و حیزبوڵڵای لوبناندا هەروا بەردەوامە.
زۆربەی هێرشە ئاسمانییەکانی ئیسرائیل سەرنجیان خستووەتە سەر باشووری لوبنان و ئەرتەشی ئەو وڵاتەش جەخت دەکاتەوە کە ژێرخانەکان و ئەندامانی سەر بە حیزبوڵڵا دەکاتە ئامانج.