کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئیسرائیل خۆی بۆ هەموو ئەگەرەکان بەرامبەر بە ئێران ئامادە دەکات

08:59 - 20 بانەمەڕ 2726

میدیاکانی ئیسرائیل بڵاویان کردووەتەوە کە ناوەندەکانی بڕیار لە تێلاڤیڤ بۆ هەر سێناریۆیەک لە ئامادەباشیی تەواودان، چ گەڕانەوە بۆ شەڕی ڕاستەوخۆ بێت یان گەیشتن بە ڕێککەوتنێکی سیاسیی نوێ لەگەڵ کۆماری ئیسلامی.

بەپێی ڕاپۆرتی کەناڵی ١٣ی ئیسرائیل، بەرپرسانی ئەرتەش و مووساد لە کۆبوونەوە ئەمنییەتییەکاندا هەڵوێستی "هێرشبەرانە"یان بەرامبەر بە تاران نیشان داوە.

سەرچاوە ئەمنییەکان ئاماژەیان بەوە کردووە کە سپای پاسداران لە ئێستادا لە دۆخێکی لاوازدایە و دەسپێکردنەوەی شەڕ دەتوانێت پرۆسەی ڕووخانی ڕێژیمی ئێران خێراتر بکات. ئەم ئاڵۆزییانە لە کاتێکدایە کە گرژییەکان لە کەنداو و گەرووی هۆرمۆز بەردەوامییان هەیە.

لەلایەکی دیکەوە، باس لەوە دەکرێت کە دۆناڵد ترامپ، سەرۆککۆماری ئەمریکا بە بێنیامین نێتانیاهووی ڕاگەیاندووە کە واشنگتۆن لە پرسی پیتاندنی ئۆرانیۆمدا هیچ ئێمتیازێک بە تاران نادات. ئیسرائیل و ڕۆژاوا نیگەرانن لەوەی ئێران ئەو ئۆرانیۆمە بۆ دروستکردنی چەکی ناوکی بەکار بهێنێت.