کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پێنتاگۆن ناوی ئۆپەراسیۆنی سەربازیی دژ بە کۆماری ئیسلامی دەگۆڕێت

13:01 - 23 بانەمەڕ 2726

وەزارەتی شەڕی ئەمریکا (پێنتاگۆن) تاوتوێی گۆڕینی ناوی شەڕی دژ بە ڕێژیمی ئێران بۆ "ئۆپەراسیۆنی کوتک" دەکات، تا بواری یاسایی بۆ دەستپێکردنەوەی هێرشە بەرفراوانەکان بڕەخسێنێت.

بەپێی ڕاپۆرتی میدیا جیهانییەکان، کابینەی ترامپ دەیەوێت بە گۆڕینی ناوی ئۆپەراسیۆنەکان، مۆڵەتی یاساییی کۆنگرە بۆ شەڕ نوێ بکاتەوە. ئەم بڕیارە لە کاتێکدایە کە ئاگربەستی نێوان هەردوو لایەن بەرەو نەمان دەچێت و کۆماری ئیسلامی بە داخستنی گەرووی هۆرمۆز و ئەمریکاش بە گەمارۆی دەریایی، ئاستی گرژییەکانیان لە ناوچەکەدا بەرز کردووەتەوە.

دۆناڵد ترامپ پێشنیارەکانی ئێرانی بۆ ئاشتی بە "قەبووڵنەکراو" ناو بردووە. هاوکات ئەمریکا هێزی سەربازیی زیاتری ڕەوانەی ناوچەکە کردووە و جەخت دەکاتەوە کە بژاردەی سەربازی بۆ ڕێگری لە دەستڕاگەیشتنی تاران بە چەکی ناوکی، بە جیددی لەسەر مێزە.