ئەمشەو چوارشەممە، ٢٣ی بانەمەڕی ١٤٠٥، کاتژمێر ٩ و ٣٠ی خولەک کۆماری ئیسلامی بە دوو دڕۆن، بنکەی جێژنیکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە نزیک هەولێری کردە ئامانج.
کەمپی جیژنیکان، شوێنی نیشتەجێبوونی بنەماڵەکانی حیزبی دێموکراتە و لە دەستپێکی شەڕی ٤٠ ڕۆژەوە هەتا ئێستا چەندین جار لەلایەن کۆماری ئیسلامییەوە کراوەتە ئامانج.
کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ماوەی دەستپێکی شەڕ لەگەڵ ئەمریکا و ئیسرائیلەوە هەتا ئێستا بە زیاتر لە ١٢٦ مووشەک و دڕۆن کەمپی بنەماڵەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و بنکە دەرمانی و پەروەردەییەکانی ئەم حیزبەی بە ئامانج گرتووە.