کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ڕۆبیۆ: پێویستە چین بۆ کردنەوەی گەرووی هۆرمۆز گوشار بخاتە سەر تاران

08:32 - 24 بانەمەڕ 2726

مارکۆ ڕۆبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند کە هێشتنەوەی گەرووی هۆرمۆز بە داخراوی زۆرترین زیان بە ئابووریی چین دەگەیەنێت و پێویستە پێکەن گوشار بخاتە سەر تاران.

ڕۆبیۆ کە لە سەردانەکەیدا چینداهاوڕێیەتی دۆناڵد ترامپ دەکات، ئاماژەی بەوە کرد کە کەشتییە بارهەڵگرەکانی چین لە کەنداودا گیریان خواردووە و تەنانەت لە حەفتەی ڕابردوودا کەشتییەکی چینی بە هەڵە کراوەتە ئامانج.

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا جەختی کردەوە کە ئابووریی چین بەتەواوی بەستراوەتەوە بە هاوردەکردنی وزە و هەناردەکردنی کاڵا لە ڕێگەی ئەو گەرووەوە، بۆیە داوای لە بەرپرسانی چین کرد لە کۆبوونەوەی داهاتووی نەتەوە یەکگرتووەکاندا پشتگیری لەو بڕیارنامەیە بکەن کە هەوڵەکانی ئێران مەحکووم دەکات.

هەروەها ناوبراو ئاماژەی بەوە کرد کە ڕێژیمی ئێران لە ڕێگەی پەرەپێدانی مووشەک و دڕۆنەکانیەوە، هەوڵ دەدات جۆرێک لە "پارێزبەندیی سەربازی" بۆ بەرنامە ئەتۆمییەکەی دروست بکات، بەڵام جەختی کردەوە کە دەوڵەتی ترامپ ئەم دۆخە وەک مەترسییەکی قبووڵنەکراو دەبینێت.