کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ڕۆیتێرز: عەرەبستان لە شەڕی ئەم دواییەدا هێرشی کردووەتە سەر میلیشیاکانی ئێران لە عێراق

08:34 - 24 بانەمەڕ 2726

هەواڵدەریی ''ڕۆیتێرز'' لە زاری چەند سەرچاوەیەکی ئاگادارەوە بڵاوی کردەوە، کە فڕۆکە شەڕکەرەکانی عەرەبستانی سعوودی لە کاتی شەڕی ئەم دواییەی ئێراندا، چەندین بنکەی میلیشیا شیعەکانی سەر بە تارانیان لەنێو خاکی عێراقدا بۆردومان کردووە.

بەپێی ڕاپۆرتەکە، ئەم هێرشانە کە تا ئێستا بە نهێنی مابوونەوە، بنکە و شوێنی هەڵدانی دڕۆن و مووشەکەکانیان لە نزیک سنوورەکانی باکووری عەرەبستان کردووەتە ئامانج.

سەرچاوەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە هاوکات لەگەڵ ئەم هێرشانە، عەرەبستان و ئیمارات لە وڵامی هێرشەکانی تاراندا، بۆ یەکەمجار چەند خاڵێکیان لە نێوخۆی خاکی ئێرانیش پێکاوە.

هەرچەندە بەرپرسانی ڕیاز و میلیشیاکانی عێراق ئامادە نەبوون لێدوان لەسەر ئەم هەواڵە بدەن، بەڵام ئەم زانیارییانە وەک وەرچەرخانێکی نوێ لە ڕووبەڕووبوونەوە سەربازییەکانی ناوچەکە هەژمار دەکرێن.