کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ڕێککەوتنی ئەمریکا و چین لەسەر ڕاگرتنی بەرنامەی ئەتۆمیی ئێران

15:44 - 24 بانەمەڕ 2726

کۆشکی سپی ڕایگەیاند کە سەرۆککۆماری ئەمریکا و چین لەسەر پرسی بەرنامەی ئەتۆمیی کۆماری ئیسلامیی ئێران و دۆخی ئاڵۆزی گەرووی هۆرمۆز کۆ بوونەتەوە و گەیشتوونەتە ڕێککەوتنێکی هاوبەش.

بەپێی بەیاننامەی فەرمیی کۆشکی سپی، دۆناڵد ترامپ و شی جین‌پینگ ڕۆژی پێنجشەممە ٢٤ی بانەمەڕ لە پێکەن کۆ بوونەوە و هەر دوولا هاوڕا بوون کە نابێت تاران دەستی بە چەکی ئەتۆمی ڕابگات.

هەروەها جەختیان لەوە کردەوە کە گەرووی هۆرمۆز دەبێت بۆ گواستنەوەی ئازادی وزە بە کراوەیی بمێنێتەوە و ئێران مافی ئەوەی نییە باج لەو کەشتییانە وەربگرێت کە بەو ناوچەیەدا تێپەڕ دەبن.

لە بەشێکی دیکەی ئەم ڕاپۆرتەدا هاتووە کە شی جین‌پینگ ئارەزووی وڵاتەکەی بۆ کڕینی نەوتی زیاتر لە ئەمریکا دەربڕیوە تا لە داهاتوودا پشتبەستنی چین بە گەرووی هۆرمۆز کەم بکاتەوە.

ئەمە لە کاتێکدایە کە چین گەورەترین کڕیاری نەوتی ئێرانە و هەتا ئێستا میدیا فەرمییەکانی پێکەن ئاماژەیان بە کڕینی نەوتی ئەمریکا نەکردووە.