ڕۆژنامەی ''نیویۆرک تایمز'' لە زمان دوو بەرپرسی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستەوە بڵاوی کردەوە کە ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ ئەگەری دەستپێکردنەوەی هێرشەکان بۆ سەر ئێران ئامادەکاری چڕوپڕ دەکەن کە ڕەنگە سەرەتای حەفتەی داهاتوو بێت.
دۆناڵد ترامپ پێش سەردانەکەی بۆ چین ڕایگەیاند: ''یا ڕێک دەکەون یان بەتەواوی لەنێودەچن".
بەپێی لێدوانەکانی بەرپرسانی ئەمریکا، ئەگەر ترامپ بڕیاری هێرش بدات، بژاردەکان بریتین لە لێدانی بنکە سەربازی و ژێرخانەکان، لەگەڵ ناردنی هێزی تایبەت بۆ نێوخۆی ئێران بەمەبەستی بەئامانجگرتنی ماددە ئەتۆمییەکان لە قووڵایی زەویدا؛ بۆ ئەمەش چەند سەد سەربازێکی تایبەت لە مانگی مارسەوە ڕەوانەی ناوچەکە کراون.
لەلایەکی دیکەوە، هەندێک وڵات هەوڵی نێوبژیوانی دەدەن بۆ کردنەوەی گەرووی هۆرمۆز تا ترامپ سەرکەوتن ڕابگەیەنێت.
لە بەرامبەردا، ئێران ئامادەیی خۆی دەربڕیوە و محەممەدباقر قاڵیباف، سەرۆکی مەجلیسی ڕێژیمی ئێران، ڕایگەیاندووە کە هێزە چەکدارەکانیان ئامادەن وڵامێکی توند و مێژوویی بدەنەوە.