وەزارەتی بەرگریی بریتانیا ڕایگەیاند کە سیستمێکی پێشکەوتووی دژە دڕۆنی بە ناوی (APKWS) بۆ پاراستنی هاوپەیمانەکانی لە ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست جێگیر کردووە.
ئەم سیستمە لەسەر فڕۆکە جەنگییەکانی "یۆرۆفایتێر تایفۆن" دادەنرێت و بە تێکنۆلۆژیی لەیزەری، دڕۆنەکان بە تێچوویەکی زۆر کەمتر لە پێشتر تێکدەشکێنێت.
لووک پۆلارد، کاربەدەستی بەرگریی بریتانیا ڕایگەیاند کە ئەم سیستمە نوێیە بە هاوکاریی کۆمپانیا پیشەسازییەکان گەیشتووەتە قۆناغی کارپێکردن و یارمەتیی هێزی ئاسمانی دەدات بۆ بەرەنگاربوونەوەی کاریگەرانەی هەڕەشە دڕۆنییەکانی ناوچەکە.
جێگیرکردنی ئەم سیستمە تەنیا دوو مانگی خایاند و دوای ئەوە دێت کە دۆناڵد ترامپ، سەرۆککۆماری ئەمریکا چەندین جار لەسەر شەڕی دژ بە کۆماری ئیسلامی، ڕەخنەی لە وڵاتانی ئەندامی ناتو و لەوانەش بریتانیا گرتبوو.
ترامپ پێشتر ڕەخنەی لە هاوپەیمانانی ناتۆ و بەتایبەت بریتانیا گرتبوو کە لە هێرشە سەربازییەکاندا دژی تاران بەشدار نەبوون و وتبووی: "بریتانیا کە ئامادە نەبوو لە پڕۆسەی بڕینی سەری ئێراندا بەشداری بکات، با کەمێک ئازایەتی پەیدا بکات و خۆی بچێتە گەرووی هۆرمۆز."