کاربەدەستانی ئیمارات ڕایانگەیاند کە خەریکی لێکۆڵینەوەن لە سەرچاوەی هێرشە دڕۆنییەکەی سەر نزیک وێستگەی ئەتۆمیی "براکە" لە ناوچەی زەفرەی ئەبووزەبی و مافی وەڵامدانەوەی ئەم جۆرە هێرشە تێرۆریستییانە بۆ خۆیان دەپارێزن.
بەپێی ڕاگەیاندنی وەزارەتی بەرگریی ئیمارات، لەم ڕووداوەدا دوو دڕۆنی دیکەش بەرپەرچ دراونەتەوە و ئاماژە بەوە کراوە کە دڕۆنەکان لە سنووری ڕۆژاواوە تەقێندراونەتەوە. هاوکات، ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی ڕایگەیاند کە بە وردی چاودێریی دۆخەکە دەکات و داوای ئوپەڕی خۆڕاگریی سەربازی لە نزیک ناوەندە ئەتۆمییەکان کردووە.
لەم پێوەندییەدا، هەواڵدەریی "ڕۆیتێرز" وتوویەتی کە کۆماری ئیسلامیی ئێران لە سەرەتای ئەم مانگەوە هێرشەکانی بۆ سەر ئیمارات چڕتر کردووەتەوە.