ڕۆژی شەممە ٢٦ی بانەمەڕی ١٤٠٥، کاک محەممەد عەزیزیانی فەرد خەڵکی گوندی سەردۆشی بەری بەگزادەی مەریوان بەهۆی نەخۆشییەوە لە نەخۆشخانەیەکی ئەم شارە کۆچی دوایی کرد.
کاک محەممەد سەرەڕای کەمئەندامبوونی کەسێکی تێکۆشەر و حیزبدۆست بوو، ئەمەش وای کردبوو کە لای خەڵک وەک کەسێکی خۆشەویست بناسرێ.
ناوبراو ماوەیەک بوو بە هۆی نەخۆشیی گورچیلەوە دەیناڵاند و لە کۆتاییدا پاش ١٠ ڕۆژ مانەوە لە بەشی چاوەدێریی چڕ، کۆچی دوایی کرد و تەرمەکەی لە گۆڕستانی گوندی سەردۆش بەخاک سپێردرا.
ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەم بۆنەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵە، خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.