کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئاشکراکردنی تۆڕە نادیارەکانی کۆماری ئیسلامی لە بەڵگەفیلمێکدا

10:30 - 29 بانەمەڕ 2726

بەڵگەفیلمێکی نوێ لەسەر ڕۆڵ و دزەکردنی کۆماری ئیسلامی و سپای پاسداران لە ئورووپا، بەتایبەت لە ئاڵمان بڵاو کرایەوە کە تێیدا پێکهاتەی ئاڵۆزی تۆڕە جیاوازەکان و لۆبییەکانی تاران ئاشکرا دەکرێن.

بێهرۆز ئەسەدی، چالاکی مافەکانی مرۆڤ و وتەبێژی ئەنجومەنی "ژن، ژیان، ئازادی" لە ئاڵمان ڕایگەیاند کە کۆماری ئیسلامی لە ڕێگەی لۆبی و دەستوپێوەندییەکانیەوە، پەرەی بە "سەرکوتکارییەکانی لە دەرەوەی سنوورەکان" دژ بە نەیارانی داوە.

ناوبراو ئاماژەی بەوە کرد کە ئەم بەڵگەفیلمە تیشک دەخاتە سەر ئەو شیرکەتانە وەک پۆششێک بۆ چالاکییەکانی سپای پاسداران و وەزارەتی ئیتلاعات بەکار دێن و ناوی چەندین لۆبیستی وەک "سەید حوسێن موسەویان"ی تێدا هاتووە.

ئەسەدی داوای کۆتاییهێنان بە سیاسەتی سازشکاریی ڕۆژاوای کرد و ڕایگەیاند، بەهۆی دەرکەوتنی بەڵگەی نوێ لەسەر چالاکیی دوو شیرکەتی سەرەکیی تێوەگلاو، نامەیەکی فەرمی ئاراستەی دادستانی گشتیی ویلایەتی "هێسن" لە ئاڵمان کراوە بۆ ئەوەی بەپەلە لێکۆڵینەوەی یاسایی لەسەر ئەم کەیسە دەست پێبکات.