فاینەنشاڵ تایمز لە ڕاپۆرتێکدا باسی لەوە کردووە کە ئیسرائیل، سیستەمێکی لەیزەریی پێشکەوتووی بۆ ئیمارات ناردووە.
ئەمە سیستەمێکی پێشکەوتووی نیزامیی بۆ بەرگری لە بەرانبەر مووشەک و دڕۆنەکانی کۆماری ئیسلامییە و نیشاندەری هاوکاریی بەرگری لە نێوان ئەم دوو وڵاتەیە.
سپێکترۆ ناوی ئەم سیستمە چاوەدێرییەیە کە لە مەودای ٢٠ کیلۆمیترییەوە دەتوانێ دڕۆنەکانی شاهید بناسێتەوە.
ئیسرائیل جۆرێک لە سیستەمی بەرگریی لەیزری بە ناوی "پەرتۆی ئاسنین"یشی ڕەوانەی ئیمارات کردووە کە دەتوانێ راکت و دڕۆنە کورتمەوداکان لەنێو ببات.
ئەم جۆرە لە سیستەمی بەرگری یەکەم جار بۆ بەرگری لە بەرانبەر هێرشەکانی حیزبوڵڵای لوبنان، لەلایەن ئیسرائیلەوە بەکار هێنراوە.