کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆچی دوایی ئەندامێکی حیزبی دێموکرات لە ناوچەی شنۆ

12:08 - 29 بانەمەڕ 2726

ڕۆژی هەینی ٢٥ی بانەمەڕ، ئەندامێکی دڵسۆزی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە ناوی "مورادخان تەیمووری"، کوڕی خاڵەند و خەڵکی گوندی "دەربەند"ی دۆڵی دەشتەبێڵی شنۆ، بەهۆی جەڵتەی دڵەوە کۆچی دوایی کرد.

مورادخان تەیمووری لە ساڵی ١٣٦١ی هەتاوییەوە پەیوەندیی بە تەشکیلاتی حیزبی دێموکراتەوە کردبوو و وەک ئەندامێکی چالاک و دڵسۆز، ئەرک و کاروبارە حیزبییەکانی خۆی ڕاپەڕاند و تا دواهەناسەی ژیانی وەفادار بە ڕێبازی پیرۆزی دێموکرات و گەلی کورد مایەوە.

تەرمی ناوبراو، لەنێو ئاپۆرای خەڵکی ناوچەکەدا و لە زێدی خۆی بە خاک سپێردرا.

ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەرەخۆشی لە بنەماڵە، خزم و دۆستانی ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.