ئەنوەر قەرقاش، راوێژکاری دیپلۆماتیکی سەرۆکی دەوڵەتی ئیمارات، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئیکس نووسیویەتی: "تێکەڵبوونی ڕۆڵەکان لە کاتی دەستدرێژییە دڕندانەکەی ئێراندا بشێوی دروست کردووە و وڵاتانی دەوروبەری کەنداوی گرتووەتەوە."
ناوبراو زیادی کردووە: "ڕۆڵی قوربانی لەگەڵ ڕۆڵی نێوبژیوان تێکەڵ بووە و بەپێچەوانەشەوە؛ دۆست لەجیاتی ئەوەی ببێتە پاڵپشت و یاریدەدەر، بووەتە نێوبژیوان."
قەرقاش لە درێژەدا نووسیویەتی: "لەو قۆناغەدا کە بە مەترسیدارترین سەردەم لە مێژووی هاوچەرخی کەنداودا دادەنرێت و لە لوتکەی ئەم دەستدرێژییە لەپڕەدا، هەڵوێستی خۆڵەمێشی لە نەبوونی هەڵوێستیش مەترسیدارترە."